راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی رایگەیاند، رووسیا نیازی وابوو ئۆکرانیا لەسەر نەخشە بسڕێتەوە، بەڵام شکستی هێناوە لە جەنگەکەدا و ئۆکرانییەکان رووبەڕووی وەستانەوە.
جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی رایگەیاند، رووسیا دەیویست ئۆکرانیا لەسەر نەخشە بسڕێتەوە و رۆحییەتی گەلی ئۆکرانیا تێکبشکێنێت، بەڵام ئۆکرانییەکان رووبەڕووی وەستانەوە و شکستیهێنا لە جەنگەکەدا.
دەشڵێت، "ئەو نەخشەیەی لەلایەن پوتن و رووسیاوە لە سەرەتای ئەم جەنگەدا دانرابوو، جێبەجێنەبووە و هەرگیزیش جێبەجێنابێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە پێویستمان بە دۆخێکە کە چیتر ئۆکرانیا بەدەست هەڕەشەی هێرش لەلایەن سوپای رووسیاوە نەناڵێنێت، نەک تەنیا ئازاد و سەربەخۆ بێت بەڵکو پارێزراویش بێت، ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە کاری بۆ دەکەین".