کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی نمەباران دەبارێت

بارانبارین لە سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور-کەناڵ8

بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە پارێزگای دهۆک دابارین زیاتر دەبێت.

کەشناسی و بوومەلەرزەزانی راشیگەیاندووە، لە کاتەکانی ئێوارەدا بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە، رێژەی دابارین لە پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ناوچەکانی دیکە نزمتر دەبێت.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە و خێرایی با مامناوەند دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە، کەشناسی کەشناسی روونیکردووەتەوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچڕپچڕ بە تایبەتی لە کاتەکانی بەیانیی زوودا.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە و خێرایی با مامناوەند دەبێت.