بەهای تمەن بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ لە تاران 7 ملیۆن تمەنی ئێرانی بەرامبەرە بە 100 دۆلاری ئەمریکی.
دانا مەولوود خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە کەناڵ8ـی راگەیاند، بازاڕی تمەن بە تەواوی شێوەوە و بەهاکەی تادێت زیاتر دادەبەزێت و ئەمڕۆ گەیشتووەتە نزمترین ئاست.
گوتیشی، لە ئێستادا لەناو تاران 100 دۆلاری ئەمریکی بە حەواڵە بەرامبەرە بە 7 ملیۆن تمەنی ئێرانی.
دابەزینی بەهای تمەن دوای ئەوەدێت کە شەوی رابردوو ئێران بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و دۆخی ناوچەکە شڵەژابوو.