رێکخراوى داعش بەرپرسیارێتى لە هێرشەکەى مۆسکۆ راگەیاند

هێزە ئەمنییەکان و ئۆتۆمبێلەکانى فریاکەوتن لە شوێنى رووداوەکەى مۆسکۆ بڵاوبوونەتەوە. فۆتۆ: AFP

رێکخراوى داعش بەرپرسیارێتى خۆى لە هێرشەى مۆسکۆى پایەتەختى رووسیا راگەیاند، کە تێیدا دەیان کەس کوژران و برینداربوون.

رێکخراوى داعش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، چەکدارانى رێکخراوەکە هێرشیانکردووەتەسەر گردبوونەوەیەک لەشارى "کراسنۆجۆرسک" لە دەورەبەرى مۆسکۆى پایتەختى رووسیا.

ئەوەشهاتووە، لە هێرشەکەدا سەدان کەسیان کوشتووە و بریندارکردووە، هەروەها زیانێکى زۆریان لە شوێنى هێرشەکە داوە.

رێکخراوى داعش ئاماژەى بەوەشکردووە، پاش هێرشەکە چەکدارەکانیان بەسەلامەتى گەڕاونەتەوە بنکەکانى خۆیان

رۆژى هەینی 22ـی ئازاری 2024، بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لەناو هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە گەڕەکێکی نزیک مۆسکۆی پایتەختی رووسیا ئاگر لە هۆڵەكە كەوتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە زیاتر لە 40 كەس گیانیانلەدەستدا و زیاتر لە 100 كەسی دیكە برینداروون.

پاش هێرشەکەى مۆسکۆ، ئۆکرانیا کە ئێستا لەشەڕدایە لەگەڵ رووسیا، بەهەموو شێوەیە رەتیکردەوە دەستیان لەهێرشەکەدا هەبێت و دەزگا ئەمنییەکانى رووسیا و ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکى ئەو وڵاتەیان بە ئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبارکرد.