لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی بڵاوکردنەوەی نوێترین مۆبایلەکانی ئایفۆن، چەندین زانیاری دزەپێکراو لەسەر نوێترین ئایفۆن 16 بڵاو دەبنەوە، ئەمجارە تیشکخراوەتە سەر رەنگی مۆبایلەکە.
پێشبینی دەکرێت ئایفۆن 16 پڵەس، بە حەوت رەنگ بەردەستبێت و پێنج لە رەنگەکان نزیکبن لە رەنگەکانی ئایفۆن 15 و پێشبینی دەکرێت بەشێوەیەکی نوێ دابڕێژرێتەوە ئەوانیش رەنگەکانی "شین، پەمەیی، زەرد، سەوز و رەش" هەروەها، دوو رەنگە نوێیەکە بریتن لە "سپی و مۆر".
سەبارەت بە مۆدێلی ئایفۆن 16 پرۆ، زانیارییەکان ئاماژەبەوەدەکەن، دوو رەنگی نوێی سەرنجراکێش بەناوەکانی "بلاک سپەیس، و "رۆس تیتانیۆم" بەردەست دەبێت.
هەروەها باس لەوە دەکرێت رەنگی سروشتی و تیتانیۆمی سپی کەمێک جیاواز دەبێت لەسەر مۆدێلەکانی ئایفۆن 16 پرۆ و رەنگی تیتانیۆمی سپی کەمێک خۆڵەمێشی تێدایە و تیتانیۆمی سپی کەمێک زیاتر لە رەنگی سپی زیوی دەچێت.
ساڵانە کۆمپانیاى ئەپڵ لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا نوێترین بەرهەمەکانى نمایشدەکات، و تاوەکو کاتی بۆنەکە، هیچ زانیارییەکی دزەپێکراو پشتراست ناکاتەوە، بڕیارە ئەمساڵ 10ى ئەیلولى 2024 نوێترین بەرهەمەکانی نمایشبکات.