چین وزەی هەوای پەستێندراو هەڵدەگرێت

نوێترین وێستگەی هەڵگرتنی وزەی هەوای پەستێندراو بە توانای 300 مێگاوات لە هەرێمی هوبێی چین دەستی بەکارەکانی کرد.

وێستگەکە دەکەوێتە شاری ینگچانگ لە هەرێمی هوبێی ناوەراستی چین، پێشبینی دەکرێت ساڵانە برێکی زۆری کارەبا بەرهەمبهێنێت.

وێستگەی هەڵگرتنی وزەی هەوای پەستێنراو، بریتییەلە رێکارێکی هەڵگرتنی وزە، دەتواندرێت ئەم وزەیە لەکاتی پێویستدا سودی لێوەربگیرێت، شێوازی هەڵگرتنەکەی بریتییە لە هەڵگرتنی هەوا و دەخرێتە ناو ئەو چاڵانەی هاوشێوەی ئەشکەوت لەژێر زەوی وێستگەکەدا دروستکراون.

بەگشتی ئەم هەڵگرتنی وزەیە، بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردەهێنرێت، کاتێک بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر زەوی کەم دەکات و خواست لەسەری زیاددەبێت، دەتواندرێت سود لەم وێستگانە ببیندرێت.

وێستگەکەی چین پێیدەگوترێت "بانکی سوپەر پاوەر" پێشبینی دەکرێت ساڵانە 500 میلۆن کاتژمێر کارەبا بەرهەمبهێنێت.